چوار رێککەوتنە ستراتیژییەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵ دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە
لاوان
٢٧ی ئابی ٢٠٢٣
٣٣٠
باسم عەبدولکەریم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی بەسڕە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی ١٦ی مانگی ئابی داھاتوو، ئەو چوار رێککەوتنە دەکەونە بواری جێبەجێکردەوە، ئەوەش بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاستەنگییەکانە لە سێکتەرەکانی نەوت، غاز و وزە و ئاوی دەریاکان لە عێراق ھاتوونەتە پێش.
ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی رێککەوتنەکان چوار پرۆژەی گەورە بۆ کەرتی نەوت و غاز لەناو پرۆژە یەکگرتووەکانی عێراق دروستدەکرێن.
باسم عەبدولکەریم وتیشی، رێککەوتنەکان پرۆژەیەکی ئاوی دەریا لە خۆی دەگرێت، کە توانای بەرھەمھێنانی ٥ ملیۆن بەرمیل ئاوی بۆ کێڵگە نەوتییەکان بەسڕە، میسان و زیقار ھەیە، لەگەڵ پرۆژەیەکی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا، کە توانای بەرھەمھێنانی ھەزار مێگاوات کارەبای ھەیە.