راپرسییەک: ٦٤%ـی عێراقییەکان بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن
هیوا
٢٧ی ئابی ٢٠٢٣
٧٩٩
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاویکردەوە، لە راپرسییەکی سەنتەرەکەیاندا کە دوو ھەزارو ٥٠٠ کەس لە ١٥ پارێزگای عێراق بەشدارییان تێداکردووە، ٦٤%ی بەشداربووان خواستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەربڕیووە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، زۆرینەی بەشداربووانی راپرسییەکە لە یاسای ھەڵبژاردن ناڕازین و پشتیوانی لە سیستمی فرەبازنەیی دەکەن، چونکە ئەوکات راستەوخۆ دەتوانن نوێنەری ناوچەی خۆیان بۆ ئەنجومەنەکان دیاری بکەن.
سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، تائێستا ٩٧%ی دەنگدەران کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە ئەوەش بە ھەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پاک و بێگەردی ھەڵبژاردنەکان.