حکومەتی عێراق پێشبینی ھاتنی شەش ملیۆن زیارەتکاری بیانی دەکات
هیوا
٢٦ی ئابی ٢٠٢٣
٢٦٨
ئیمان میحرابی، لێپرسراوی ڕێگاوبانی ئێران رایگەیاند، تا ئەمڕۆ لە شەش دەروازەی ئێرانەوە ٧٠٠ ھەزار زیارەتکار سەردانی عێراقیان کردووە، ٥٩%ـی زیارەتکارانیش لە دەروازەی میھران گەشتیان کردووە کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی ئیلام و پارێزگای واست لە دیوی عێراقەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەروەھا ٤%ـی زیارەتکاراکان لەرێگەی دەروازەی خوسرەوی لە خانەقین، ٢%ـی زیارەتکاران لەرێگەی دەروازەی باشماخ لە سلێمانی و ٢%ـی دیکەی زیارەتکارانیش لەرێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە چونەتە عێراق.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ شەش ملیۆن زیارەتکاری بیانی بۆ ڕێوڕەسمی ئەربەعینییە سەردانی کەربەلا بکەن.