لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت بەڕێوەچوو
کوردسات نیوز
٢٣ی ئابی ٢٠٢٣
٣٥٩
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاندووە، لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیاکانی نەوت کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە کۆبوونەتەوە و باسیان لە دوایین سەردان و گفتوگۆکانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد تێچووی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکانی نەوتیان کردووە.
وتیشی، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر بەردەوامبوونی گفتۆگۆکان لە نێوان ھەرێم و عێراق بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر لە چوارچێوەی دەستور و یاسای بودجەدا و بەھەموو شێوەیەکیش بەرگری لە ماف و گرێبەستەکانی حکومەتی ھەرێم دەکەن.