فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی بۆردومانکردنی مۆڵگە و حەشارگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و بە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فەرماندەیی ھێزی ئاسمانی بە فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ تیرۆریستانی داعشی لە مۆڵگە و ئەشکەوتەکانی چیای قەرەج لە سنوری قەزای خورماتوو بۆردومانکردووە و ئەوانەی لەنێو ئەشکەوتەکاندا بوون کوژراون.