بانکی ناوەندیی عێراق کار لەسەر پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆی بۆ دۆلار دەکات
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٥٥٥
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندیی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو ھەفتەیە بانکی ناوەندیی کار لەسەر پڕکردنەوەی خواستی ناوخۆیی بۆ دۆلار دەکات، لەپێناو ھاوسەنگکردنی بازاڕی دراو و گەڕانەوەی متمانە بۆ بەھای دینار.
راشیگەیاند، بانکی ناوەندیی عێراق لە مەزادی دۆلاری رۆژی سێشەممە زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە کە زیاتر لە ١٢٧ ملیۆن دۆلاری بە حەواڵەبووە، ھەروەھا ٧١ ملیۆن دۆلاریش بەشێوەی کاشبووە، بۆپڕکردنەوە خواستی ناوخۆی بازاڕی دراوی عێراقی.
وتیشی، ئەو رێژەیە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بەرێژەی ١٠٠٪ قبوڵکراوبووە.