وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمیان تاوتوێکرد
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٠٦٨
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ھاکان فیدان پرسی ھەناردەکردنەوەی نەوتیان لەرێگەی بەندەری جەیھان و بەردانەوەی ئاویان تاوتوێکردووە.
جەختیشیکردەوە، دەستور رێگەنادات ھیچ گروپێک خاکی عێراق بۆ ھێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێنێت.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، پشتیوانی یەکێتی و سەروەری خاکی عێراق و حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی دەکەن و داوا لەسەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەکەین پشتیوانی پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان بکەن.
وتیشی، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا گەیشتووەتە ٢٥ ملیار دۆلار.