ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ١١ قاچاخچیی دراو لە ھەولێر دەستگیردەکەن
ئایار
٢٢ی ئابی ٢٠٢٣
١٬٥٢٨
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەکانی دراو و یاریکردن بە بەھای دراوەکان، ھەروەھا دوای دانپێدانانی دەستگیرکراوەکانی بەغداد، لەسەر بوونی گرووپی قاچاخچێیکردن بە دراو لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ١١ تۆمەتباریان لە شاری ھەولێر دەستگیرکرد.
دوای دابەزینی بەھای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، ژمارەیەک کەس لە سەرانسەری عێراق، ناو بەناو لەسەر قاچاخچێیکردن بەدراو دەستگیردەکرێن.