قاسم ئەعرەجی: عێراق لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش سەرکەوتوو بووە
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢٣
٧٣٦
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، عێراق لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش سەرکەوتووبووە، بەڵام لەئێستادا لە جەنگێکی ھەواڵگیریدایە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا و پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی بەدەستھاتوون.
راشیگەیاند، عێراق ئەزموونی مەیدانی ھەیە لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، بەڵام پێویستە لە بە بەرەوپێشبردنی ھێزە ئەمنییەکانییەتی لە ڕووی ئەکادیمییەوە.
قاسم ئەعرەجی سەبارەت بە کەمپی ھۆلیش رایگەیاندووە، لەئێستادا عێراق لە رێگەی ھەماھەنگییە نێودەوڵەتییەکانەوە لە ھەوڵدایە بۆ داخستنی کەمپی ھۆل، بە مەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی ئەو کەمپە لەسەر ناوچەکە.