جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەیەکی سنوری نێوان ئێران و عێراق رادەگیرێت
لاڤە
٢١ی ئابی ٢٠٢٣
٢٬١٩١
"عەلی عەباس شەفیعی" پارێزگاری شاری میھران رایگەیاند، تەواوی جموجوڵە بازرگانییەکان لە دەروازەی میھرانی سەر سنور لەگەڵ عێراق لەمڕۆوە تا ١١ی ئەیلول دادەخرێت، ئەوەش لەپێناو ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن.
وتیشی، دەرگاکانی ھاتنە ناوەوە لە دەروازەی میھران بەرەو دەروازەی زرباتیە لە عێراق بۆ ٥ دەروازە زیادکراون و ھیچ ئاستەنگێک لەبەردەم زیارەتکاراندا نییە.