پلاسخارت سەردانی ئێران دەکات و لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
لاڤە
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٬٨١٣
ئاژانسی رەسمی "ئێرنا" بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پلاسخارت بە یاوەری وەفدێک سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ "حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە و چەندین پرسی جۆراوجۆر تاوتوێ دەکەن، ھەروەھا چاوی بە ژمارەیەک لێپرسراوی دیکەی ئێرانی دەکەوێت.
میدیاکانی ئێران وردەکاری زیاتریان لەسەر سەردانەکە نەداوە و تەنھا ئاماژە بەوەدراوە کە، لە ٣١ی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١یش، "پلاسخارت" لە تاران چاوی بە "عەلی ئەکبەر ویلایەتی" کەوت و تاوتوێی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیان کرد.