د. نەرمین مەعروف: پێویستە وەرگرتنی باج و رسوماتەکانی ھەرێم ھاوتای عێراق بکرێنەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٬٩٩١
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا بەشێکی باج و رسوماتەکان لە ھەرێم، بەبەراوورد بە عێراق زیاترە، بەپێی یاسایی بودجە و رێککارەکانیش دەبێت باج و رسوماتەکانیش ھاوتای عێراق بکرێنەوە.
وتیشی، ئەگەر باج و رسوماتەکان لە ھەرێم زیاتربێت، ئەوا توێژەکان مافی خۆیانە لە دادگای فیدراڵی سکاڵا بکەن بۆ ئەوەی ھاوتای عێراق بکرێن.
د. نەرمین مەعروف جەختی لەوەشکردەوە، زیادکردنی باج و رسومات دەبێت بە یاسا لە پەرلەمانەوە بکرێت، ئەوەی لە ھەرێم کراوە بە یاسا نەبووە، بە رێنمایی کراوە، ئەوەش نایاساییە و دەکرێت لە دادگای فیدراڵی ھەڵبوەشێنرێتەوە.