وەزارەتی بازرگانی عێراق: بەشی پێویستی تا تەممووزی ٢٠٢٤ گەنم عەمبارکراوە
ڕێبوار
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٨٠
خالید ئیسماعیل نەداوی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، پێویستی راستەقینەی وڵات بە دانەوێڵە بۆ ئەمساڵ ٤.٦ ملیۆن تۆنە، لەکاتێکدا بەرھەمی دانەوێڵەی وەرزی ئێستا گەیشتووەتە ٥.٢ ملیۆن تۆن، ئەو بڕە عەمبارکراوەش بەشی پێویستیی تا کۆتایی مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٢٤ دەکات.
وتیشی، گەنمی عەمبارکراو لە سەرەتای ئەمساڵدا ١٠٠ ھەزار تۆن بووە، لەبەرئەوە گرێبەست کرا بۆ ھاوردەکردنی یەک ملیۆن تۆن دانەوێڵە گەرەنتیکردنی بەشە ئارد.
رونیشیکردەوە، گەنمە ھاوردەکراوەکە تێکەڵ بە گەنمی ناوخۆیی دەکرێت بۆ باشکردنی کوالێتی ئارد و ئاسان بەکارھێنانی لە دروستکردنی ناندا.