عەرەبی جەدید: سودانی بۆ چارەسەری دۆلار بە بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی دارایی کۆدەبێتەوە
هیوا
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٬٣٦٥
رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە بڵاویکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان فشار لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دەکەن بۆ ئەوەی رێگاچارەیەکی خێرا بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار بگرێتەبەر.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو پێناوەشدا سودانی بە بەردەوامی لەگەڵ تیمی حکومەتەکەی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەرێک بۆ ئەو ئاستەنگییە بدۆزێتەوە.
رۆژی ١٩ـی ئەم مانگە ئەمریکا مامەڵەکردن بە دۆلاری لە ١٤ بانکی عێراقی قەدەغەکرد و تۆمەتباریکردن بە ناردنی دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەی کە سزای ئەمریکایان لەسەرە، بەوھۆیەش جارێکی دیکە بەھای دۆلار بەرزبووەوە.