دادگای فیدڕاڵی بۆ تاوتوێکردنی سکاڵاکەی سودانی لەسەر یاسای بودجە کۆدەبێتەوە
هیوا
٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٧٣
بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دژی یاسای بودجە تۆماریکردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لە ١٢ ماددەی یاسای بودجەداوە و دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە یاسای بودجەدا کردوونی، دەستوەردانن لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بۆیە داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە گۆڕانکارییەکان ھەڵبوەشێنێتەوە.
سکاڵاکەی سودانی سەرجەمیان تایبەتن بە دۆسیەی خەرجییەکان و سنورەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، ھیچ بڕگەیەکی سکاڵاکەش تایبەت نییە بە ھەرێمی کوردستان.