لیژنەی دارایی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی لەسەر بەھای دینار کۆدەبێتەوە
هەژار
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
٣١٦
یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار بەردەوام لە دابەزیندایە و ئەگەر رێکار و رێوشوێنی پێویست و بە پەلە نەگیرێتەبەر، بەھای دینار زیاتر دادەبەزێت و کاریگەری زۆر خراپیشی لەسەر ھەموو عێراقییەکان دەبێت.
وتیشی، بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد لەبارەی ھۆکارەکانی دابەزینی بەھای دینار و ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لەگەڵ عەلی عەلاق وەک پارێزگاری بانکی ناوەندی کۆدەبنەوە و دواتریش راپۆرتێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن.