لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆککۆمار، جەختی لە پێویستی بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەشی نێوانی ھەردو وڵاتکردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەتی  بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دراوسێ بکات.

د. لەتیف ڕەشید ئاماژەی بە گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی کاری ھاوبەش کرد بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا و کەمی ئاو و وشکەساڵی کە ڕووبەڕووی جیھان دەبنەوە.

لەلای خۆیەوە باڵیۆزی ئێران، جەختی لە ھەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردەوە بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دۆستانەکان لەگەڵ عێراقدا و داوای فراوانکردنی ئاسۆی ھەماھەنگییە دوو قۆڵییەکانی کرد بۆ بەدەستھێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ھەردوو وڵاتی دۆست.