نوسینگەی سەرۆککۆمار لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی پەلامارە قێزەونەکان بۆ سەر قورئانی پیرۆز و سوکایەتی بە ھەستی موسوڵمانان دەکات و  داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتەکانی رۆژئاوا دەکات رەفتارەکانی ھاندان و بڵاوکردنەوەی رق لە ژێر ھەر پاساوێکدا بێت رابگرن.

داواش لە ھاووڵاتیان و ھێزە سیاسییەکان و چالاکییە ئاینی و کۆمەڵایەتییەکان دەکات ھۆشیاربن و رانەکێشرێن بۆ پیلانی ئاژەوەگێڕیی کە کەسان و لایەنی کینە لە دڵ لە رۆژئاوا یاساکانیان دەقۆزنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئامانجە گوماناوییەکانیان دژ بە عێراق و عێراقییەکان.

راشیگەیاندووە، زنجیرەی رووداوەکان ئاماژەن بۆ ئەوەی بە ئەنقەست و بە دیاریکراوی سوکایەتی بە عێراقییەکان دەکرێت تاکو دەریخەن وڵاتەکەیان نا ئارامە بۆ نێردە بیانییەکان و ھانیان بدەن بەرەو رێکاری دیبلۆماسی کە عێراقییەکان زیانی تێدا بکەن لە ناوخۆ و دەرەوە.

نوسینگەی سەرۆککۆمار دووپاتیشیدەکاتەوە، مافی ھاووڵاتیان و ھێزە سیاسییەکانە لە عێراق گوزارشت لە توڕەیی و نیگەرانی خۆیان بکەن لەبەرامبەر ھەر دەستدرێژی و پێشێلکارییەک بۆ سەر ئاینەکەیان بەڵام نەبێتە مایەی زیانگەیاندن بە دەوڵەت و گەلەکەیان و ھاووڵاتیان لە دەرەوە بێبەش بکات لە خزمە تگوزارییە دیبلۆماسییەکان و پەیوەندییان لەگەڵ نیشتمانی دایک.