ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگھێشت دەکات
هەژار
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٬٧٢١
موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان چەندین پلان و بەرنامەیان ھەبووە و جێبەجێیان کردووە بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دیناری عێراقی لە بەرامبەر دۆلار، بەڵام تائێستا ھیچ یەکێک لەو پلان و بەرنامانە ئەنجامی نەبووە، لەسەرووی ھەمووشیانەوە بڕیاری دیاریکردنی بەھای دۆلار بە ١٣٠ ھەزار دینار کە ئەمەش سەرکەوتوو نەبوو.
وتیشی، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی ھۆکارە سەرەکییەکانی کۆنترۆڵ نەکردنی بازاڕی دراو و بەردەم دابەزینی بەھای دینار، لەم ھەفتەیەدا تەیف سامی وەزیری دارایی و عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگھێشت دەکەن.