عێراق پابەندبوون بە رێککەوتننامەی ڤییەنا بۆ رێکخستنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان دووپاتدەکاتەوە
گۆران
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
٨٠٦
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیکردەوە، بەتەواوی پابەند دەبن بە رێککەوتننامەی ڤییەنا بۆ رێکخستنی پەیوەندییە دیپلۆماتییەکان، ئاماژەی بەوەشکرد بەھۆی ئەوەی رووبەرووی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد بوەوە کاردەکەن بە ھیچ شێوەیەک دووبارە نەبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە بە ھەموو شێوەیەک پابەند دەبێت بە رێککەوتننامەی ڤیییەناوە، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە پارێزگارییکردن و دابینکردنی ئاسایشی نێردە دیبپلۆماتیییەکانی ھەموو وڵاتان.
وتیشی، دووبارەبوونەوەی سوتاندنی بارەگای نێردە دیپلۆماتییەکان بە رێکاری یاسایی یەکلایی دەکەنەوە.