لە بەغداد و چەند شارێکی تر دژی سوتاندنی قورئان لە دانیمارک خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
هەژار
٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٣
٧٥٠
دوای ئەوەی لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک قورئان و ئاڵای عێراق سوتێنران، لە بەغداد و کوفە و چەند شارێکی تری عێراق خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەستیپێکرد، لە بەغداد خۆپیشاندەران ھەوڵیاندا لە رێگەی پردی کۆمارییەوە خۆیان بگەیەننە ناوچەی سەوز بۆئەوەی ھەڵبکوتنەسەر باڵیۆزخانەی دانیمارک، بەڵام ھێزە ئەمنییەکان رێگرییانکرد و پردەکەشیان داخست.
دواتر خۆپیشاندەران ھەوڵیانداوە لە چەند رێگەیەکی ترەوە بگەنە ناوچەی سەوز، ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان ناچاربوون بۆمبی فرمێسک ڕێژ بەکاربھێنن، بەڵام خۆپیشاندان تا بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بوو.