وەزیری ناوخۆ: دەبێت ھێزە ئەمنییەکان مامەڵەیەکی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران بکەن
هیوا
٢١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٧٥
عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق سەردانی ھێزەکانی پاراستنی یاسای کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە مامەڵەیەکی باش لەگەڵ خۆپیشاندەران بکرێت بەجۆرێک مافی خۆپیشاندان پارێزراوبێت، لە ھەمانکاتیشدا پێویستە خۆپیشاندانەکان پابەندبن بە پاراستنی موڵکی گشتی و تایبەت.
بڕیارەکانی وەزیری ناوخۆ دوای ئەوەھات، دوێنێ لە بەغداد خۆپیشاندەران ھێرشیانکردەسەر باڵیۆزخانەی سوید و بەشێکی باڵەخانەکەیان سوتاند، بەوھۆیەش پەیوەندییەکانی عێراق و سوید گرژییان بەخۆوە بینی و حکومەتەکەی سودانی تۆمەتبارکرا بە نەپاراستنی دامەزراوە دیپلۆماسییەکان.