بەشێک لە سونەکان ھاوپەیمانێتییەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکدەهێنن
رێبوار
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٧٦
بە پێی راگەیەنراوی ھاوپەیمانێتییەکە، بە دەنگدانی پێشوەختەی ئەندامان، ئوسامە نوجێفی بە ئەمینداری گشتی و سابت عەباسی بە سەرۆکی ھاوپەیمانێتییەکە دیاریکراون، دیارترین ئەو کەسایەتیانەشی لەنێو ھاوپەیمانێتییەکەدان بریتین لە ئوسامە نوجێفی و جەمال کەربولی و رافع عیساوی و سابت عەباسی و ژمارەیەکی دیکەی سونە. ھەریەکە لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ھاوپەیمانی تەقەدووم و خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم بەشدارییان پێنەکراوە.
ئوسامە نوجێفی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئامانجی ھاوپەیمانێتیەکەیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەندەڵییە بە تایبەت لەو پارێزگایانەی روبەروی پەراوێزخستن و بردنی سامانەکانیان بوونەتەوە.