زەینەب موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، گفتوگۆ و دانووستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکان بەردەوامە بۆ پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، وابڕیارە ئەنجومەنی نوێنەران لە وەرزی یاسادانانی ئێستایدا، خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پرۆژەیاسای نەوت و غاز دەکات و بە زۆرینەی دەنگ  پەسەندی دەکات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز وتیشی، بە پەسەندکردنی پرۆژەیاسای نەوت و غاز، نەخشەڕێگایەکی نوێ بۆ کەرتی نەوت لە عێراق دەکێشرێت.