لە پارێزگایەکی عێراق تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران
هەژار
١٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٤٦
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە چوارچێوەی ھەڵمەتی نیشتیمانی بۆ بەرنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، دوای کۆکردنەوەی زیانیاری ورد و فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنیان، ھێزێکی تایبەتی وەزارەتی ناوخۆ لە ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای موسەننا مەترسیدارترین تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیراون کە لە سێ کەس پێکھاتبوون.
راشیگەیاندووە، لەکاتی دەستگیکردنی تۆڕەکەدا دەستیش بەسەر دوو ملیۆن حەبی ھۆشبەردا گیراوە لە جۆری کپتاگۆن، لەئێستاشدا بەپێی حوکمەکانی ماددەی ٢٧ی ماددە ھۆشبەرەکان راگیراون و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن.