رۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و حەشدی شەعبییەوە بڵاویکردەوە، بێسەروشوێنکردنی ئەو توێژەرە لە بەغداد بۆ فشاردروستکردنە لەسەر ئیسرائیل تا لەگەڵ تاران دەست بە گفتوگۆ بکات بەمەبەستی ئاڵوگۆڕپێکردنی لەگەڵ ھاوڵاتییەکی تری ئێران کە لە تەلئەبیب دەستبەسەرکراوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا ئەو ھاوڵاتییە لەسەر داوای ئێران، لەلایەن گروپی حزبوڵای عێراقەوە دەستبەسەرکراوە و ھەندێک سەرچاوەش دەڵێن گوازراوەتەوە بۆ تاران.

لەبارەی گریمانەی ئاڵوگۆڕپێکردنیشی لەلایەن ئێرانەوە، رۆژنامەکە باسی لەوەکردوە، بە نێوەندگیری روسەکان لەئێستادا گفتوگۆ ھەیە تاوەکو ئەو توێژەرە ئیسرائیلی-روسییە لەگەڵ یوسف شەھبازی، ھاوڵاتی دەستبەسەکراوی ئێران ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، کە  ناوەڕاستی مانگی حوزەیران ئیسرائیل  لە ناو ئێرانەوە رفاندی و تۆمەتباریکرد بە ئەنجامدانی ھێرش دژی ئیسرائیلییەکان لە قوبرس.