عێراق و ئێران سەبارەت بە کردنەوەی بنکەی سنووریی ھاوبەش لەنێوانیان رێککەوتن
هادی
٨ی تەمووزی ٢٠٢٣
٢٤٠
عەبدولئەمیر شەمەری،وەزیری ناوخۆی عێراق و"ئەحمەد وەحیدی"وەزیری ناوخۆی ئێران لە دەروازی سنووریی زەرباتییە لە پارێزگای واست لە باشووری عێراق کۆبونەوە.
عەبدولئەمیر شەمەری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بەرزکردنەوەی ئاستی ھەماھەنگیی و ھاوکارییە بەتایبەت لە کۆنترۆڵکردنی سنووری نێودەوڵەتیی.
وتیشی، رێککەوتوون لەسەر ھەماھەنگیی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاریی لەنێوان ھەردوولا و کردنەوەی بنکەی سنووریی ھاوبەش لەنێوانیان بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ھاتوچۆی زیارەتکارانی شیعە بۆ شوێنە ئایینیەکان.