بە گوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوەندی کە ئاراستەی بانکە حکومی و ئەھلیە مۆڵەت پێدراوەکان کراوە، پشکی مانگانەی دۆلار بۆ گەشتکردنی ھاووڵاتیان لە رێگەی دەروازە ئاسمانی و وشکانییەکانەوە لە رۆژی یەکشەممەی داھاتووەوە  زیاددەکرێت بۆ سێ ھەزار دۆلار، بە مەرجێک داواکارییەکە لە رێگەی سەکۆی ئەلکترۆنییەوە تۆمار بکرێت.

پێشتر پشکی مانگانەی دۆلار بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی دەیانویست گەشتی دەرەوە بکەن ١٠ ھەزار دۆلار بووە ، دواتر دابەزێنرا بۆ دوو ھەزار دۆلار، لە ئێستاشدا بەرێژەی ھەزار دۆلار زیاد کراوە.

لە نوسراوێکی تردا کە ئاراستەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو پلەی ( بی) کراوە، بانکی ناوەندی بڕیاریداوە لە رۆژی یەکشەممەوە پشکی ھەفتانەی نوسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو زیاد بکات بۆ ٧٥٠ھەزار دۆلار، ئامانج لە بڕیارەکەش بەدیھێنانی سەقامگیری بەھای فرۆش و بەدیھێنانی ئەو خواستە زۆرەیە کە لەسەر دراوی بیانی ھەیە لە بازاڕەکاندا.