چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەو کەسەی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سوتاند رادەستی عێراق دەكرێتەوە
لاڤە
٥ی تەمووزی ٢٠٢٣
٤٬٧٧٣
جەبار عەودە، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق و وەزارەتی دەرەوە کۆبوونەوەی چڕیان لەگەڵ باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد ئەنجامداوە، لەپێناو گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە عێراقییەی لە سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند و کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە و شەرمەزاری بۆ سوید دروستکرد.
وتیشی، فشاری نێودەوڵەتی زۆر ھەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو پەنابەرە بۆ عێراق و پێدەچێت رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە مانگی ئەیلولی داھاتوو دەستپێدەکات و رادەستی دادگاکانی عێراق دەکرێتەوە، ھەروەھا ھەشت تۆمەتی جیاوازی ئاڕاستە دەکرێت.
ئەو پەنابەر عێراقییە ناوی "سەلوان مۆمیکا" بوو، کە ھەفتەیەک لەمەوبەر لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید قورئانی پیرۆزی سوتاند و توڕەیی و نیگەرانی گەورەی لێکەوتەوە.