سودانی: ئەگەر ماددە زیادکراوەکانی بودجە پێچەوانەی کارنامەی حکومەت بێت بێدەنگ نابین
گۆران
٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
٤٨٨
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژەی بەوەکرد، زیادکردنی ماددە بۆ یاسای بودجە، پابەندبوونی دارایی زیاد دەکات و ئەوەش لە دەرەوەی دەسەڵاتەکانەوەیە.
دووپاتیشی کردەوە، تاوتوێی ئەو ماددانە دەکەن کە زیادکراون و ئەگەر لەگەل کارنامەی حکومەتدا گونجا و ھاوکارییکردن لە کارەکانیان بۆ چاکسازی ئابووری پشتی پێدەبەستن و کێشەیان لەگەڵیاندا نابێت، بەڵام ئەگەر کاریگەرییان لەسەر کارنامەی حکومەت دروستکرد و رێگربوون لە چاکسازی ئابووری ئەوە بەرامبەری بێدەنگ نابن.