عێراق و ئێران چەند دۆسیەیەکی ئەمنی و سیاسییان تاوتوێ دەکەن
کوردسات نیوز
٤ی تەمووزی ٢٠٢٣
١٤٣
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لە بارەی دۆسیەی ئەمنی و سیاسی و رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و رێگە نەدان بە بەکارھێنانی خاکی وڵات بۆ ھێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە رۆڵی عێراق کراوە لە نێوندگیری لە نێوان ئێران و وڵاتانی تری ناوەچەکە و بەھێزکردنی ئارامی لە خۆرھەڵاتی ناوەراستدا، ھەردوولا ھەوڵەکانیان بۆ دیداری دیپلۆماتی و چرکردنەوەی ھاوکارییەکانیان دووپات کردەوە.