جارێکی تر عێراق داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسە لە سوید دەکات کە قورئانی سوتاند
کوردسات نیوز
١ی تەمووزی ٢٠٢٣
٨٬٠٠٢
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سویدەوە پێگەیشتووە و تێیدا گفتوگۆیان کردووە، لەبارەی لێکەوتەکانی سوتاندنی کۆپیەکی قورئانی پیرۆز لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، لەلایەن "توندڕەوێک"ەوە.
راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە، حکومەتی سوید رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرێتەبەر و رادەستی عێراقی بکاتەوە، تاکو رووبەڕووی دادگا و یاسای عێراق بکرێتەوە.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سوید، ئیدانەی سوتاندی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی کرد و نیگەرانی قوڵی وڵاتەکەی پیشاندا، وتیشی، حکومەتی سوید بە توندی ئەو کارە دوژمنکارییە بەرامبەر ئیسلام رەتدەکاتەوە.