سودانی بەڕێوەبەری سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە
ئایار
٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٧٣
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێکارەکانی حکومەت لە لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی و خراپی بەڕێوەبردن، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکھێناوە، کە ژمارەیەک پێشنیازی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە.
راشیگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو پێشنیازانەدا کۆتاییان ھێناوە بە راسپاردنی محەمەد ھاشم لە بەڕێوەبردنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش و سەعد فەیسەڵ ئەمین جبووری جێگەی دەگرێتەوە.
بە وتەی باسم عەوادی، حکومەتی عێراق بەرنامەیەکی گشتگیریی بۆ چاکسازیی لە بەڕێوەبردنی سندووقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان ھەیە و فەرمانبەر و کاربەدەستە کەمتەرخەکان، بەھۆی بەھەدەردانی سامانی گشتی لە پۆستەکانیان دووردەخاتەوە.