ئاژانسی ھەواڵی عێراقی لە سەرچاوەیەکی حکومییەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی بەغداد ناکات و ئەو زانیارییانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستییەوە. 

پێشتر بەشێک لە راگەیاندنەکانی عێراق بڵاویانکردبووەوە، "ئەردۆغان" لەم ھەفتەیەدا سەردانی بەغداد دەکات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان. 

٢١ی ئاداری رابردوو، "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری وەفدێکی حکومی باڵا، سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ "ئەردۆغان" کۆبوەوە و پەیوەندییەکانی بەغداد و ئەنقەرە و دۆسیەی ئاو و بازرگانی و پڕۆژەی رێگەی گەشەپێدان و چەندین بابەتی تر، تاوتوێ کران.