زانیاری نوێ لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەكانی وەزارەت و پڕۆژەكان لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
لاوان
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٬٦٧٥
مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای جەژنی قوربان رێنماییەکانی یاسای بودجە رادەگەیەندرێن و دوابەدوای ئەوەش راستەوخۆ شایستە داراییەکانی وەزارەت و پرۆژەکان خەرجدەکرێن، بەوەش قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە تەواونەکراوەکان لە عێراق دەستپێدەکات.
وتیشی، دیوانی چاودێری دارایی لە نزیکەوە چاودێری خەرجکردنی شایستە داراییەکان دەکات و رێککاری یاسایی بەرامبەر ھەر لایەنێک دەگرێتەبەر، کە لە گەندەڵی و بەھەدەردانی سامانی دەوڵەتەوە تێوەبگلێت.
بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داھاتوو یاسای بودجە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بڵاوبکرێتەوە و دوای ئەوەش بەچەند رۆژێک رێنماییەکانی یاسای بودجە بڵاوبکرێنەوە.