دەستپاکیی عێراق: لە دوو دۆسیەی گەندەڵیدا ٥٥ ملیار دینار دەگەڕێندرێتەوە
ئایار
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٢٢٦
حەیدەر حەنوون سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، دوو حاڵەتی گەورەی گەندەڵییان ئاشکرا کردووە و لە یەکێکیاندا لە فەرمانگەیەکی سەربە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ١٥ ملیار دیناریان لە کۆی ٦٩ ملیار دینار گەڕاندووەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، کە خراوەتەسەر ھەژمارێکی بانکیی لە یەکێک لە بانکە ئەھلییەکان و کاری وەبەرھێنانی پێوەکراوە.
وتیشی، لە دۆسیەی دووەمدا، زیاتر لە ٤٠ ملیار دیناریان بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە و تۆمەتباری دۆسیەکەش ئەفسەرێکی سوپای عێراقە و رەوانەی دادگا کراوە.