وتەبێژی حکومەتی عێراق: لیژنەیەکی حکومی پێداچوونەوە بە یاسای بوودجەدا دەکات
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
١٬٨٣١
باسم عەواد، وتەبێژی حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، لەیاسای بوودجەدا تارادەیەک پێداویستی عێراقییەکان فەراھەمکراوە، بەڵام حکومەت تێبینی لەسەر چەند ماددەیەکی ناو یاساکە ھەیە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لیژنەیەکی دارایی پێداچوونەوە بەو ماددانەی یاسای بوودجەدا دەکەن و بڕیاری پێویست لەبارەوە دەدەن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتیشی، لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بوودجەوە، عێراق پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە و لەسەرجەم رووەکانەوە بەرەوپێشەوە دەچێت، بە تایبەتی لە رووی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە.