راوێژکاری سودانی: رۆژی پێنج شەممە قۆناغێکی نوێ لەعێراق دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
٤٧٢
ھیشام روکابی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، بە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسایی بوودجە لە ئەنجومەنی نوێنەران قۆناغێکی نوێ لە عێراق لەسەر بنەمای ئاوەدانکردنەوە و رەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان لە عێراق دەستپێدەکات.
ھیواشی خواست رۆژی پێنجشەممە، ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران رۆڵی خۆیان بگێڕن بۆ تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە و ژیانێکی شایستە بۆ گەلی عێراق دابینبکەن.