نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دادگای باڵای تاوانەکانی پارێزگای بابل بەپێی حوکمەکانی ماددەی چوار لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگەی دروست و چەند دانیشتنێکی دادگا، سزای لە سێدارەدانی بەسەر سەرکردەیەکی گرووپی تیرۆریستی داعشدا سەپاندووە کە لێپرسراوی سەربازیی ولایەتی جەزیرە بووە لە سنوری پارێزگای ئەنبار.

راشیگەیاندووە، بەپێی بەڵگە سەلمێندراوەکان کە تیرۆریستەکە پشتڕاستیکردونەتەوە و دانی پێداناون، لە ناوچەی سەقڵاوییە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازیی تەقاندووەتەوە و بەھۆیەوە ٢٦ سەربازیی سوپای عێراق کوژراون.