سودانی و حەلبوسی کۆبوونەوە و پەسەندکردنی بودجەیان تاوتوێکرد
کوردسات نیوز
٩ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٣٩
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا گرنگترین پرسە گشتیەکان لە وڵات بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بەداواکاری ھاووڵاتیانەوە تاوتووێکران، کەبەرنامەی حکومەت بەشێوەیەکی سەرەکی داکۆکی لەسەر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەگرنگی تەواوکاری لەنێوان حکومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران و پەلەکردن لەپەسەندکردنی بودجە و جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بەتەواوی کردەوە.