سودانی بۆ چارەسەری کێشەکانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان نێوەندگیری دەکات
هیوا
٨ی ئایاری ٢٠٢٣
٢٬٣٦١
رۆژی ٤ـی ئەم مانگە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە داوای لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد ھاوکاریان بێت بۆ ئەوەی کێشە سیاسییەکانی ھەرێم چارەسەر بکەن.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی سەباح لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردەوە، پێدەچێت لێکنزیکبوونەوەی نێوان ھەولێر و بەغداد، بوبێتە ھۆکارێک کە سودانی قبوڵکراوبێت بۆ ئەوەی دەستوەردان لە دۆسییەکانی ناوخۆی ھەرێمدا بکات.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لایەنەکان باوەڕیان وایە کاریزما و کەسایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق و توانای بۆ چارەسەری کێشەکان، دەتوانێت ھەوڵێکی سەرکەوتووبێت بۆ چارەسەری کێشە سیاسییەکانی ھەرێم.