باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ رایگەیاند، ئەو کارانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردویەتی بۆ دەرکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک بێسود بون، لەبەرئەوەی لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەبارەوە دەدرێت و چاوەڕوان دەکرێت یاساکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.


وتیشی ، بڕە پارەیەکی زۆر لە رێگەی یاسایی ئاسایشی خۆراکەوە بەھەدەر دەدرێت، لەکاتێکدا دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە چەندین بەرژەوەندی خەڵک بەدی بھێندرێت.

لەلایەکی ترەوە عارف حەمامی پەرلەمانتاری ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند،  دادگای باڵای فیدراڵی ئەو لایەنەیە کە شەرعیەتی یاسای ئاسایشی خۆراک یەکلادەکاتەوە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی لە رۆژانی داھاتوودا.

وتیشی، جێبەجێکردنی یاسای ئاسایشی خۆراک پێویستی بە حکومەتی خاوەن دەسەڵاتی تەواوە نەک حکومەتی کاربەڕێکەر .