عەلی فەتلاوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، ئاماژەکانی سەدر بۆ کشاندنەوەی پەرلەمانتارەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چارەسەری کێشەکان ناکات و پاڵنەر نابێت بەرەو چارەسەری سیاسی و کۆتایی ھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی.

جەختیشیکردەوە، ھەموان باش دەزانن چارەسەر لە رێگەی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی نێوان ھەموو ھاوبەشەکان دەبێت بەبێ دوورخستنەوەو پەراوێزخستنی ھیچ لایەنێک.

بەوتەی فەتلاوی، چوارچێوەی ھەماھەنگی سورە لەسەر ھەڵوێستەکانی لەبارەی پاراستنی مافی گەورەترین پێکھاتە بۆ پێکھێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆک وەزیران ، تا ئێستاش چوارچێوەی ھەماھەنگی کاردەکات لە پێناو گەیشتن بە  رێککەوتن و تەوافوق لە ناو ماڵی شیعە و ھەموو ھاوبەشەکانی پرۆسەی سیاسی.