رێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، لە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ، کاری رۆژنامەوانیی روبەروی چەندین ئاستەنگ بۆتەوە و دروستبونی قەیرانی ئابوریش بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە ھۆکارێکی سەرەکی بوە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسانی عێراق کارەکانیان لەدەست بدەن ، بەپێی ئەو ئامارەش کە رێکخراوەکە بڵاویکردۆتەوە ، لە ماوەی ٢ ساڵدا ،  ٢ ھەزار و ٦٠٠ رۆژنامەنوسی عێراقیی لە دەزگاکانی راگەیاندن کارەکانیان لەدەستداوە .