ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایەک لەبارەی ئیسرائیل دەکات
١١ی ئایاری ٢٠٢٢
٦٢٨
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای رێگری لە ئاساییکردنەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران پێکدەھێنێت.
٢٤ی مانگی رابردوو، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر، رایگەیاند، پڕۆژە یاسایەکیان پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە، بۆ بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوە و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل.