لە بەغداد دوو تۆڕی نێودەوڵەتیی بازرگانیی ماددە ھۆشبەرەکان ھەڵوەشێندرانەوە
کوردسات نیوز
١ی ئایاری ٢٠٢٢
٥٦٥
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو دوو تۆڕە نێودەوڵەتییە لە ١٠ کەس پێکھاتوون، کە بە رەگەز عەرەب و عێراقین و دانیان بە تاوانەکانیانداناوە، روونیشیکردەوە، ھێزە ئەمنییەکان لە کۆگایەکی گەورەدا لە باشوری خۆرئاوای بەغداد، دەستیانگرتووە بەسەر شەش ملیۆن و ٢٠٠ حەبی کیبتاگۆن لە جۆری ئەمڤیتامین، کە کێشی حەبەکان نزیکەی یەک تۆن بووە.
دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆڕە نێودەوڵەتییەی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە بەغداد لە کاتێکدایە، سوریا گەورەترین بەرھەمھێنەری حەبی کیبتاگۆنە لە جیھاندا و سعودیەش بەکاربەری ئەو جۆرە ماددە ھۆشبەرەیە.