ھێرشێکی تیرۆرستانی داعش لە قەرەتەپە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
١٬٦٧٩
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن و تا ئێستا سێ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ وتیشی "نزیکەی سەعاتێکە شەڕ بەردەوامە و تا ئێستا سێ شەھید و نۆ بریندار ھەیە لەنێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی."
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ ڕاشیگەیاند، بۆمبێکی چیندراو تەقیوەتەوە بە ئۆتۆبێلێکی چەکدارانی حەشدی شەعبی، بەڵام زیانی ئەو تەقینەوەیە تا ئێستا نەزانراوە.