وەزارەتی دەرەوەی عێراق: پێویستە توركیا رێز لە سەروەری خاكەكەمان بگرێت
١٩ی نیسانی ٢٠٢٢
٧٢٧
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یاداشتێکی ناڕەزاییدا بۆ باڵیۆزی تورکیا، داوای کشانەوەی تەواوی ھێزەکانی تورکیا دەکات و دەڵێت مافی یاسایی گرتنەبەری رێوشوێنیان ھەیە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە بەرامبەر بەردەوامی پێشێلکاری سوپای تورکیا لە خاکی ھەرێم، "عەلی رەزا کونای" باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد بانگھێشتکراوە و یاداشتێکی ناڕەزایی ئاڕاستەکراوە، تێیدا عێراق داوای لە تورکیا کردووە کردەوە ئیستفزازی و پێشێلکارییەکانی رابگرێت و تەواوی ھێزەکانی لە خاکی عێراق بکشێنێتەوە و رێز لە سەروەری خاکی وڵاتەکە بگرێت.
راشیگەیاند، عێراق بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەمان مافی گرتنەبەری رێکاری پێویست و گونجاوی ھەیە، بوونی ھێزەکانی پەکەکەش لەو ناوچانە بەپێی رێککەوتنی تورکیا و پەکەکە بووە و تورکیا کێشە ناوخۆییەکانی دەھێنێتە خاکی عێراقەوە، وتیشی تورکیا دەبێت لەوە تێبگات پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراق کێشەکان چارەسەر ناکات