دەوڵەتی یاسا: ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە بەرپرسن لە کێشە و دەستوەردانەکان
کوردسات نیوز
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
٣٣٣
محەمەد سەیھود پەرلەمانتار و سەرکردە لە ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، سووربوونی ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە لەسەر پرۆژەکەی، پرۆسەی سیاسی گەیاندووەتە قۆناغی چەقبەستوویی سیاسی و دروستبوونی ئاڵۆزی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە بە شێوەیەک لە شێوەکان، ڕێگری دەکات لە پێکھێنانی حکومەتی نوێ، پێشی وایە ھاوپەیمانێتییەکە ئەوەندەی بیر لە بەرژەوەندی تایبەت و کەسی دەکاتەوە، ئەوەندە بیر لە بەرژەوەندیی گەل ناکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئۆباڵی بەشێکی زۆری بەردەوامبوونی کێشە و قەیرانەکان و پیلانە ھەرێمایەتییەکان لە دژی عێراق، دەکەوێتە ئەستۆی ھاوپەیمانی سێ لایەنەکە.