دەوڵەتی یاسا: گفتوگۆ لە نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر ھەیە
١٨ی نیسانی ٢٠٢٢
٥٥٦
مەحمود سەلامی ئەندامی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاندووە، خاڵی ناکۆکی نێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان ئەوەیە کە سەدر داوای پرۆژەی زۆرینەی نیشتمانی دەکات، بەڵام ئەو پرۆژەیە سودی بۆ عێراق نابێت، چونکە پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای تەوافوق و ھاوبەشی بنیادنراوە و دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵیش ئەو بابەتەی رونکردۆتەوە .
ئەندامەکەی دەوڵەتی یاسا راشیگەیاندووە، سەرباری ناکۆکییەکان، بەڵام گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکانی چوارچێوە و رەوتی سەدر ھەیە بۆئەوەی بگەنە رێککەوتن و پێکەوە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی پێکبھێنن بە ئامانجی پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق.